ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، په‌یامێكی به بۆنه‌ی رۆژی لاوانی جیهان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه12ی8ی2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه،بە بۆنەی ڕۆژی لاوانی جیهان، پیرۆزبایی لە سەرجەم لاوانی جیهان و کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین، به هیوای ئەم یادە ببێتە مایەی ئاوڕدانەوەی زیاتر له خواست و ویستی لاوان و تواناکانیان.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت،لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان و چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتواناشیان لێهەڵکەوتووە کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن، بۆیە شایه‌نی خزمه‌تکردن و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی زیاترن بۆیان، تابتوانن به‌هیوا و داخوازیه‌کانیان بگه‌ن و باشتر خزمەت پێشکه‌ش به کوردستان و پێشخستی وڵات بکه‌ن.