مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ د. فوئاد مه‌عسووم ده‌كات

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “بەڕێز د. فوئاد مەعسووم، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحیدم بیست”.

ڕاشیگه‌یاند “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم”.

مه‌سرور بارزانی داواشی كرد كه‌ خوای دلۆڤان، گیانی خاتوو ڕووناک عەبدولواحید بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت. 

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی خاتوو رووناك عه‌بدولواحید هاوسه‌ری د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.