سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/8/11 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆكى پێشووترى عێراقى فيدراڵى، بۆ كۆچى دواييى خاتوو رووناك عه‌بدولواحيدى هاوسه‌رى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزى كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵدا ده‌ربڕى.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه فوئاد مه‌عسووم، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له خه‌مياندا، ده‌ربڕى.