دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

لە چوار ساڵدا ٥ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاک کراوەتەوە

گرنگیدان بە سەلامەتیی هاووڵاتییانیەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا توانیویەتی لە چوار ساڵیڕابردوودا و لەڕێگەی دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە، ٥ ملیۆن و ٣٨ هەزار و ٦٢٩ مەتر دووجا زەوی پاک بکاتەوە.

ساڵی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ زیاتر لە ٢ ملیۆن مەتر دووجا زەوی پاک کراوەتەوە
بە پێی داتاکان تەنیا لە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠، لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، ٢ ملیۆن و ٥٦ هەزار و ٦٥٧ مەتر دووجا زەوی لە ٦٨ کێڵگەی مین پاک کراونەتەوە، کە تیایاندا ٥ هەزار و ٩٢ مینی دژەکەسی و ٩ مینی دژە تانک و ٦ هەزار و ٧٥٩ تەقەمەنیی جۆراوجۆر لەناو براون. لە بواری سەردانی ناوچەکاندا بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی مین، ٤ هەزار و ٥٨٩ سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ تەمەن و چینە جیاوازەکان کراوە و لەو هەڵمەتانەشدا ١٧٣ هەزار و ٧٨٤ هۆکاری جیاوازی هۆشیارکردنەوە بڵاو کراونەتەوە.

ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ نزیکەی ١٤٧٨ مین لەناو براون

لە ساڵی ٢٠٢٠٢٠٢١یش نزیکەی ٢٤٩ هەزار و ٨٣٢ مەتر دووجا زەوی لە ٦ کێڵگە پاک کراونەتەوە کە هەزار و ٤٧٢ مینی دژەکەسیی و ٢٦ مینی دژەتانک و ٢١ هەزار و ٨٠٥ پارچەی تەقەمەنییان تێدا بووە و لەناو براون. لەڕووی سەردانی ناوچەکان و هۆشیارکردنەوەی خەڵک، هەزار و ٨٩٤ سەردان و کۆبوونەوە کراوە، کە تێیدا ١٤٣ هەزار و ٧١ هۆکاری هۆشیاری دابەش کراون.
لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ نزیکەی ٢٢ هەزار پارچەی تەقەمەنی لەناو براون
هەر بەپێی داتاکان لە ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢، ڕووبەری ٦٩٠ هەزار و ٢٦٨ مەتر دووجا زەوی، پاک کراوەتەوە، کە ژمارەی کێڵگەی پاککراوەی مین لەو چوارچێوەیەدا ٢٣ کێڵگە بووە کە تیایدا ٢ هەزار و ١٧٩ مینی دژە کەسی و ٢٤٦ مینی دژە تانک و ١٩ هەزار و ٣٣٠ تەقەمەنیی جۆراوجۆر لە نێو بردراون. هەرچی لەبارەی سەردان و کۆبوونەوەکانە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە، ٣ هەزار و ٨٣٠ سەردان و کۆبوونەوە کراون، لە هەمان کاتدا، ٤٩ هەزار و ١٧٦ هۆکاری هۆشیاری بڵاو کراونەتەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، نزیکەی دوو ملیۆن و نیو مەتر دووجا زەوی پاک کراوەتەوە
لەمساڵدا، ٢ ملیۆن و ٤١ هەزار و ٨٥٤ مەتر دووجا زەوی پاک کراوەتەوە و ژمارەی کێڵگەی پاککراوی مین ٤٩ کێڵگە بووە، ژمارەی مینی دژەکەسیی لەناوبراو ٣ هەزار و ٦٤٨ مین و مینی دژەتانکی لەناوبراو ٨ مین بووە. هەروەها ژمارەی پارچەی تەقەمەنیی لەناوبراو ٢٣ هەزار و ٤١٥ تەقەمەنی بووە. ژمارەی سەردانی ناوچەکان بۆ کۆبوونەوە و هۆشیارکردنەوە ٣ هەزار و ٤٤١ کۆبوونەوە بووە، لەو میانەدا ١٩١ هەزار و ١٣٥ هۆکاری هۆشیاری و هۆشیارینامە بڵاو کراونەتەوە.

چارەسەر کردنی قوربانیانی مین
جگە لە هەڵگرتنەوەی مین و پاککردنەوەی زەوییەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە بەهاناوەچوونی قوربانییانی مین و تەقەمەنییەکان داوە، وەکو خەواندنی نەخۆش، چارەسەرکردنی سرووشتی، چاککردنەوەی پەلی دەستکرد، دابینکردنی کورسیی جووڵاو، دابینکردنییاریدەدەریڕۆیشتن و داردەست و دارمل، وەرشەییارمەتیی بۆ کەمئەندامان، پرۆژەی داهات بۆ کەمئەندامان، ژمارەی کەمئەندامانیڕاهێنراو، دروستکردنی پەلی سەرەوە، دروستکردنی پەلی خوارەوە و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە، کە لە ماوەی هەر چوار ساڵەکەدا ٥٤ هەزار و ٣١٤ کەیسی جۆراو جۆر هەبوون، لەوڕووانەوە چارەسەری تەندروستی و هاوکاریی کەرەستەیی و ماددی کراون.
لە ماوەیڕابردوودا، بە هۆی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق-ئێران و سیاسەتی حکوومەتەیەک لە دوای یەکەکەکانی عێراق، ناوچەیەکی زۆری کوردستان لە لایەن سوپای عێراقەوە، بە بێڕەچاوکردنی دۆخی ئاسایشی خەڵکی کوردستان و زیانگەیاندن بە ژێرخانی کشتوکاڵی و لەوەڕگەکانی کوردستان، بە مین و تەقەمەنی چێنراون، ئەمەش تاکوو ئێستا کاریگەرییەکانی ماوەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵ دەدات لەڕێگەی پاککردنەوەی زەوییەکان و شەڕگەکان لە مین و تەقەمەنی، ئاسایش بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو ناوچانەدا بگێڕێتەوە.