بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆری دەرمانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی تیمی چاودێری بازاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە ھاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ژمارەیەک کۆمپانیای ھاوردەکردنی دەرمان و چەند دەرمانخانەیەک بەسەر کرانەوە بە مەبەستی پشکنین و چاودێریکردنیان بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی پشکنینەکە (4) کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان داخران و دەرمانخانەیەک بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوە داخرا.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن پابەندی گشت رێنمایەکانی بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە.