له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی هۆڵی زه‌رد و هۆڵی گه‌ل له‌ هه‌ولێر دروست ده‌كرێنه‌وه‌

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا هه‌ردوو هۆڵی زه‌رد و هۆڵی گه‌ل له‌ شاری هه‌ولێر دووباره‌ دروست بكرێنه‌وه‌.

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوی كرده‌وه‌: مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندی دا بە دووباره‌ دروستکردنه‌وه‌ی هەردوو پڕۆژەى (هۆڵى گەل و هۆڵى زەرد) له‌ پارێزگاى هەولێر.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هۆڵی گه‌ل و هۆڵی زه‌رد هۆڵە هەرە دیار و بە ناوبانگەکانى شارى هەولێرن و یاد و یادەوەرى پایتەختى هەرێمى کوردستانن، له‌ ڕابردووشدا چەندین کارى شانۆیی و ئاهەنگى نیشتمانى و نەتەوەیی و پاڵەوانیەتى وەرزشیان تێدا ئه‌نجامدراوه‌ و بەشێکن لە مێژووى شارەکە.

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا دەست کراوە بە ئامادەکارى بۆ ڕێکارەکانى دابینکردنى بودجە و ڕێکخستن و دیزاینى پڕۆژەکان و لە ئایندەیەکى نزیکدا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنى دروستکردنەوەى هەردوو پڕۆژەى هۆڵى گەل و هۆڵى زەرد