ئەمڕۆ چوارشەممە 8/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بە ئاراستەی بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، کە پێویستە ئامادەکردنی یاساکە، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدرالی عێراق بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی بەردەوامبوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی کارنامەی کابینەی نۆیەم و دوورخستنەوەی هەموو جۆرە دەستێوەردانێکی حزبی لە ناو وەزارەت کرا.