ئەو تۆمەتبارەی لە بنەسڵاوە، زاواکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا.

‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی بنه‌سڵاوه‌ی شاری هه‌ولێر ڕووی دا، زاوایه‌ك به‌ناوی دیاكۆ له‌گه‌ڵ باوكی به‌ناوی ئاكۆ واحید چووه‌ته‌ ماڵی خه‌زووری بۆ ئه‌وه‌ی هاوژینه‌ تۆراوه‌كه‌ی بهێنێته‌وه‌، به‌ڵام دانیشتنه‌كه‌ ناخۆشی تێده‌كه‌وێت و زاوا و خه‌زوور ده‌بێته‌‌ شه‌ڕیان.

له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ خه‌زووره‌كه‌ به‌ناوی (ع. ح. ح) ته‌قه‌ له‌ زاواكه‌ی ده‌كات و برینداری ده‌كات، دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه‌ زاواكه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ‌گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

ئێستا خه‌زووره‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی شاری هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.