سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 8/8، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق كرد .
سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆز كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەی و هەموو پشتگیریی و هاریكارییەكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا.
باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دا كە ئەو لە نزیكەوە ئاگاداری خەبات و قوربانیدانەكانی خەڵكی كوردستانە لە پێناو مافە ڕەواكانی و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان لە گەڵ هەرێمی كوردستان نیشاندا.
چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و دابینكردنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی دیدارەكە بوون كە ڕۆزی كەیڤ كونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو .