پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ دووشه‌م 7ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ورده‌بێت.
راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌م 8ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆش ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە، لەناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێ.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی به به‌راورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ دووشه‌م .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى
دهۆک : 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 44 پلەى سیلیزى
سۆران : 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 48 پلەى سیلیزى.