سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، کاتی ناونووسین بۆ تۆمارکردنی قوتابیانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، تا رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی (10 ی 8 ی 2023) لە قوتابخانە حکومییەکان درێژکرایەوە.
پێشتریش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێکكارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان، قوتابیان/ خوێندکاران لە باخچە، قوتابخانە، خوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییە حکومییەکانی سه‌ر به وەزارەته‌كه بۆ وه‌رزی خوێندنی 2023 – 2024 بڵاوكردبووه‌وه.
رێكاره‌كانی تۆماركردن و وه‌رگرتن لە باخچە، قوتابخانە، خوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییە حکومییەکان له 14 خاڵ پیكهاتبوو و له خاڵی یه‌كه‌مدا جه‌خت له‌سه‌ر مه‌رجی شوێنی جوگرافی كرابووه‌وه بۆ وه‌رگرتنی منداڵان و قوتابیان/ خوێنداران. هه‌روه‌ها به‌پێی خاڵیێكی دیكه، ئاماژه به ته‌مه‌نی قوتابی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی كراوه، كه بۆ وه‌رزی خوێندنی 2023 – 2024 ئه‌و منداڵانه له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی وه‌رده‌گیرێن، كه لهداكیبووی 1/1/2017 تاوه‌كو 31/12/2017ـه‌ن.
سه‌باره‌ت به منداڵی شه‌هیدان (كچ و كوڕی شه‌هید) ئاماژه بهوهشكرابوو، پاش خستنه‌ڕووی پشتگیری فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شه‌هیدان، له قۆناغی یه‌كه‌می باخچه یان پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له خوێندنی حكومی سیسته‌می ئینگلیزی یان كۆمه‌ڵگه په‌روه‌رده‌ییه‌كان یانیش هه‌ر باخچه و قوتابخانه‌یه‌كی حكومی، دیاری بكه‌ن و به‌بێ هیچ مه‌رجێك وه‌رده‌گیرێن، كه ئه‌م وه‌رگرتنه قوتابخانه‌كانی سابیسیش ده‌گرێته‌وه، جگه له قوتابخانه‌كانی به‌هره‌داران.