چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 6/8/2023

ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى

دهۆک : 44 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  45 پلەى سیلیزى

سۆران :  44 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  47 پلەى سیلیزى