ئەمشەو شەممە 5/8/2023، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی کردەوە: “مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی سێشەممە 8/3/2023، بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ بوونی هیچ گرفتێک دابەش دەکرێت.”
ئەوەش خراوەتە روو: “هەر هەواڵ و زانیاریەک لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو نەکرابێتەوە، زانیارییەکی فەرمی و باوەڕپێکراو نیە، بۆیە بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری دروست لەبارەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەت، چاوتان لەسەر پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بێت.”