ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان له‌ لیستی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌هاتووه

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌شێكی زۆری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌، له‌ لیسته‌كه‌دا ناوی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان نه‌هاتبوو.

سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ی كه‌ ناویان له‌ لیسته‌كه‌ نه‌هاتبوو، محه‌مه‌د عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: له‌ رۆژانی داهاتوودا ناوی ئه‌و شوێنانه‌ش بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ناویان له‌ لیستی مووچه‌ی نه‌هاتووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و فه‌رمانبه‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ مووچه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكراوه‌ و كۆتا رۆژی مووچه‌ش له‌ 14ی مانگ ده‌بێت كه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ ئه‌مشه‌و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ناوی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و كاره‌با و خانه‌نیشینی سه‌ربازی و چه‌ند شوێنكی تریش نه‌هاتووه‌.