سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندێكى ئوردونى كرد

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد.‏

له‌ ديدارێكدا به‌رنامه‌ى سه‌ردانى شانده‌كه‌ بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى په‌يوه‌ندييه‌ له‌مێژينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى ‏كوردستان و بره‌وادان به‌ هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له‌ بواره‌ جياكاندا تاوتوێ ‏كرا.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ نيشانه‌ى پشتگيريى ئوردن له‌ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ هه‌رێمى كوردستان ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و عێراق به‌ گرنگ ده‌زانێت و پشتگيرى لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها ‏سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى جه‌نابى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م ‏و شانشينى ئوردن له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه‌.‏

لاى خۆيه‌وه‌ شاندى ميوان، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان ‏له‌ تێكشكاندنى داعشدا، سه‌رساميى خۆيان به‌ پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ‏ده‌ربڕى و جه‌ختيان له‌ پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ‏كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسيان له‌ ده‌رفه‌تى هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له‌ بواره‌كانى ‏ته‌ندروستى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيدا كرد.‏

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى ‏هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌رانى عێراق ئاماده‌ى بوو.‏