کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 3ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌نزیكه‌ی 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، سبه‌ی هه‌ینی 4ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک:  46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  43 پلەى سیلیزى
سۆران:  42 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  47 پلەى سیلیزى.