ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 2ـی ئابی 2023) نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 110ـی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 7ـی ئابی 2023 خستووه‌ڕوو.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات، دواتریش هالان هرمز، سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌خوێندرێته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ته‌وه‌ری چواره‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتی لیژنه‌ی ناوخۆ سه‌باره‌ت به نووسراوی پارێزگای هه‌ولێر ژماره 7917 له رێكه‌وتی 24ـی ته‌ممووزی 2023 تایبه‌ت به هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای هه‌ریر و پچڕانی ناحیه‌ی باسرمه له قه‌زای شه‌قڵاوه و لكاندنی به قه‌زای هه‌ریر ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له دوا بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ به هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای هه‌ریر و پچڕانی ناحیه‌ی باسرمه له قه‌زای شه‌قڵاوه و لكاندنی به قه‌زای هه‌ریر ده‌درێت