بڕێکی تر لە شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2023 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیی هەرێم و پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، دەست بە دابەشکردن دەکرێت. دابەشبوونەکەش بەم شێوەیە:
بۆ پارێزگاى سلێمانی ٥ ملیار دینار، بۆ پارێزگاى هەولێر ٣ ملیار دینار و بۆ پارێزگاى دهۆک ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.