ئەمڕۆ سێشەممە (1ـی ئابی 2023)، لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بە سەرپەرشتی هۆگر سەلاحەدین فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، و شاندی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، کە تێیدا گفتوگۆیان کرد لە بارەی کاروبارەکانی فیرقە و چالاککردنی فیرقەکە لەڕووی مەیدانییەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، هەر لە کۆبوونەوەکەی نێوانیان پلانی کارو چالاکییەکان و هەڵسەنگاندنی کارەکان دانرا و هەردوولا لە ئایندەکی نزیکدا جەختیان لە ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش کردەوە.