کێشەی نرخی بەنزین چارەسەر دەکرێت

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی نرخی بەنزین بەڵێن دەدات، کە لەماوەیەکی زۆر کەمدا چارەسەر دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵەکانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین چڕ کردەوە، و دوای رێگەپێدان لە 30/7/2023  بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن كۆمپانیاکانەوە، مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی كوردستان هاوردە دەکرێت و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گرفتی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكرێت”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژە بەوەشکراوە: “بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە 10/7/2023 پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێکەوتووەتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر بەنزین”. 

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان:

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵەکانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین چڕ کردەوە و دوای رێگەپێدان لە 30/7/2023  بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن  كۆمپانیاکانەوە، مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی كوردستان هاوردە دەکرێت و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گرفتی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكرێت. 

بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە 10/7/2023 پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێکەوتۆتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر بەنزین. 

هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستیی بە 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، دوای هاوردەکردنی بەنزین کێشەی کەمبوونەوەکەی روو لە چارەسەركردن دەكات.