دیدار لەگەل دیاجوان یەکەم ژنە شاعیری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان

ئەمرۆ پێنج شەممە، دكتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە شاری دھۆك سەردانی (دیاجوان) ژنە شاعیری كوردی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.

لەبارەی دیدارەكە (دكتۆر سالار عوسمان) لە بڵاوكراوەیەكدا نووسیویەتی: ئەمڕۆ لە دهۆک و لە دیدارێکدا (دیاجوان) باسی شیعر و چیرۆک و فۆلکلۆر و خەمەکانی نیشتیمانی کرد، ئەو کە چواردە کتێبی ئەدەبیی هەیە و لە کوردستان و دەرەوە چەندین جار خەڵات کراوە، گوتی: خەڵاتی سەدساڵەی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر گەورەترینیانە.

ـ (دیاجوان) تێکۆشەرێکی بە وشە چنراویی باکووری کوردستانە و ژیانی هاوسەرگیریی بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی گواستۆتەوە و دڵسۆزیی بۆ ڕێبازی بارزانی لێرە، لە دهۆکی ڕەنگین گیرساندۆتەوە.

هاوڕێ لەگەڵ هێژایان موهەندیس ئەحمەد، تەحسین دۆلەمەری و خۆشناڤ جەمیل سەردانمان کرد و خۆشەویستی و پشتیوانییمان بۆ خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەی دووپات کردەوە.