چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ ماڵی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د بامه‌ندی كردبوو ده‌ستگیر كران

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەو تۆمەتبارانەی کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، تەقەیان لە ماڵی هونەرمەندی میلـلی شاری هەولێر ناسراو بە (محه‌مه‌د بامەندی) کرد و بووه هۆکاری گیانلەدەستدانی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیر كران.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌قه‌كه‌ره‌كان بریتین له‌ (ش، م، ع) له‌گه‌ڵ دوو برای بە ناوەکانی (ڕ، م، ع) و (ح، م، ع) و هه‌رسێكیان دەستگیر کران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ رووبەڕووی یاسا كرانه‌وه.

شه‌وی ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزانی شاری هه‌ولێر به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ ماڵی هونه‌رمه‌ندی میلـلی محه‌مه‌د بامه‌ندی كرا و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا.