وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌شته‌رگه‌ری درێژكردنی باڵا به‌مه‌به‌ستی جوانكاری قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێژنەیەکی پسپۆڕی ڕاوێژکاری زانستی پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی رێنمایی و بەڵگە زانستییەکانی بەکارهێنانی دەزگای جێگیرکردنی دەرەکی بازنەیی (ئیلیزارۆف Ilizarov بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێسک.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، نابێت هیچ پزیشکێک یان نەخۆشخانەیەک نه‌شته‌رگه‌ری درێژكردنی باڵا ئەنجام بدات، تەنها بەمەبەستی چارەسەری کێشەوگرفتی تەندروستی و بەڵگەداری زانستی دەبێت، بۆ درێژکردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانکاری قەدەغەیە.

داوا له‌ هاووڵاتیانیش ده‌كات، پێویستە هۆشیاربن و خۆیان دوور بگرن لە ترسناکی و ئاڵۆزییه‌كانی ئەم نەشتەرگەریە، تا ئێستا هیچ سەنتەرێک یان ڕێگەپێدانی فەرمی ئەم خزمەتگوزاریە نەدراوە.

ھەواڵی زیاتر