فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوای داڕشتنی یاسایەک بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و گەڕانەوەی ڕووفاتی قوربانییان و بەجینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال لە پەرلەمانی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 07ـی 2023 فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی لە یادی چل ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئامانجی ئەم تاوانە قێزەون و ناڕەوایەی کە دژ بە گەلی کورد و بارزانییەکان ئەنجام درا بۆ پاکتاوی نەژادی کورد و شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان و سەرکردایەتییە خەباتگێڕەکەی و تۆڵەسەندنەوە لە بارزانییەکان بوو، لەپێناوی کوژاندنەوەی بڵێسەی شۆڕش و خەبات و تێکۆشان، چونكه بارزان سه‌رچاوه‌ی شۆرشی دژ به رژێمی دیكتاتۆر بوو، مێژوو سهلماندوویەتی هه‌موو ئه‌و ڕژێمانه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مریان داوە شكستیان هێنا و ڕێبازی بارزانی بەردەوامە و وه‌كو مه‌شخه‌ڵێک ڕێگەی نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌ی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ڕووناک ده‌كاته‌وه
دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق:-
ئەمڕۆ یادی تاوانێکی دیکە لە زنجیرە تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی ڕووخاو دژ بە خەڵکی کوردستان دەکەینەوە، یادی چل ساڵەی تاوانی جنۆساید کردنی زیاتر لە 8 هەزار بارزانی دەکەینەوە، لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە بەرەبەیانی ڕۆژی 31ـی 07ـی 1983 ڕژێمی دیکتاتۆر و سەرکووتکاری ڕووخاو، گەمارۆی کۆمەڵگەکانی قوشتەپە، بەحرکە، هەریر و سۆران لە سنووری هەولێر دا و هەشت هەزار هاووڵاتیی بارزانی سڤیل و بێتاوانی بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەنی دەستگیر کرد و بەرەو ناوچەکانی باشووری عێراق گواستنیەوە و لەوێ و لە بیابانەکاندا بەشێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە لە گۆڕی بەکۆمەڵدا کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵی کردن.
ئامانجی ئەم تاوانە قێزەون و ناڕەوایەی کە دژ بە گەلی کورد و بارزانییەکان ئەنجام درا بۆ پاکتاوی نەژادی کورد و شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان و سەرکردایەتییە خەباتگێڕەکەی و تۆڵەسەندنەوە لە بارزانییەکان بوو، لەپێناوی کوژاندنەوەی بڵێسەی شۆڕش و خەبات و تێکۆشان، چونكه بارزان سه‌رچاوه‌ی شۆرشی دژ به رژێمی دیكتاتۆر بوو، مێژوو سهلماندوویەتی هه‌موو ئه‌و ڕژێمانه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مریان داوە شكستیان هێنا و ڕێبازی بارزانی بەردەوامە و وه‌كو مه‌شخه‌ڵێک ڕێگەی نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌ی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ڕووناک ده‌كاته‌وه، له‌م ڕۆژه‌دا و له‌م بۆنه خهمناكەدا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاكی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بۆ هەمیشە یادیان له‌ناو دڵ و ناخی هه‌موو كوردێک ده‌مێنێته‌وه. داواكارین له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بە پشت بەستن بە مادەی (132)ـی دەستوور، یاسایه‌ک دابڕێژێت بۆ قهرەبووكردنهوهی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، هەوڵی جددی بدرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕووفاتی پیرۆزی قوربانییانی نێو گۆڕە به‌كۆمه‌ڵه‌كان و تاوانی ئه‌نفال وه‌كو تاوانی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بناسێندرێت. هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی بارزانییە جینۆسایدکراوەکان سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی عێراق.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 31-07-2023