لە ٤ ساڵدا ٦٥٧ توێژینەوە لە بواری کشتوکاڵدا کراون

شۆڕش غەفووری – هەولێر

هەتا دێت بنەمای چاندن و زیادكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان ئاراستەیەكی زانستی دەگرێت بۆ ئەوەی لە لایەکەوە بەرهەمەکە زۆر و باشتر و لەگەڵ كەش و هەوای كوردستان بگونجێت و هەمیش بتوانرێت ئەو بەرهەمە ئۆرگانیكە لە نێوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستاندا بفرۆشرێت.

توێژینەوەی كشتوكاڵی:
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە چاودێریی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كار لەسەر پەرەپێدانی كشتوكاڵی کردووە، لە ڕێگەی توێژینەوە و ڕێنمایی کشتوکاڵی. ژمارەی توێژینەوە کشتوکاڵییەكانیش لە ساڵی 2019 تا 2023 (657) توێژینەوە بووە لە سەرجەم بوارە كشتوكاڵییەكان كە دەكرێت بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشی بكەین بەسەر ساڵەكاندا:
ساڵی 2019: (168) توێژینەوەی كشتوكاڵی کراون.
ساڵی 2020: (176) توێژینەوەی كشتوكاڵی کراون.
ساڵی 2021: (105) توێژینەوەی كشتوكاڵی کراون.
ساڵی 2022: (124) توێژینەوەی كشتوكاڵی کراون.
ساڵی 2023: (84) توێژینەوەی كشتوكاڵی کراون.

خولەكانی توێژینەوەی كشتوكاڵی:
خولەکانی توێژینەوەی کشتوکاڵی یەكێكن لەو ڕێكارە گرنگانەی كە لە كابینەی نۆیەمدا بۆ ڕاهێنانی جوتیارانی كوردستان گیراونەتە بەر بە مەبەستی باشتركردنی بەرهەمی جوتیاران و لێزانین لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی جوانتر و باشتری كشتوكاڵی كە تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتی بێت بە مەبەستی هەناردەكردن.
بە گشتی، لە ساڵی 2019ی زایینی تا ساڵی 2023، نزیكەی 166 خول بۆ جوتیارانی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان كراوەتەوە كە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بوونە بەسەر ساڵەكاندا:
ساڵی 2019: (47) خوولی كشتوكاڵی سازکراون.
ساڵی 2020: (23) خوولی كشتوكاڵی سازکراون.
ساڵی 2021: (71) خوولی كشتوكاڵی سازکراون.
ساڵی 2022: (4) خوولی كشتوكاڵی سازکراون.
ساڵی 2023: (21) خوولی كشتوكاڵی سازکراون.

چالاكییەكانی خولی ڕێنمایی كشتوكاڵی:
هەر لە ساڵی 2019ی زایینییەوە تا ساڵی 2023 و ساڵانە چالاكی خولی ڕێنمایی كشتوكاڵی بۆ فەرمانبەران و جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجام دراوە مە خۆی لە (2،917) چالاكی دەدات كە بەم شێوەیە بەسەر ساڵەكاندا دابەش بوون:
ساڵی 2019: (1،762) چالاكیی خولی ڕێنمایی كشتوكاڵی سازکراون.
ساڵی 2020: (1،004) چالاكیی خولی ڕێنمایی كشتوكاڵی سازکراون.
ساڵی 2021: (59) چالاكیی خولی ڕێنمایی كشتوكاڵی سازکراون.
ساڵی 2022: (34) چالاكیی خولی ڕێنمایی كشتوكاڵی سازکراون.
ساڵی 2023: (58) چالاكیی خولی ڕێنمایی كشتوكاڵی سازکراون.

هاوكاریی ڕێكخراوە بیانییەكان:
ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی یادداشتنامەی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەیە بۆ چوار ساڵ بۆ هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی توێژینەوەی کشتوکاڵ لە هەرێم و هەروەها ڕێکخراوی cowater چوار خول بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت ساز دەکات لە بواری ڕاهێنان و ڕێنمایی کشتوکاڵی.

ھەواڵی زیاتر