تەندروستی هەولێر دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست راده‌گه‌یه‌نێت

ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 30ـی ته‌ممووزی 2023) راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە بەشێوەی گرێبەست بۆ “نەخۆشخانەی بەحرکە” دەتوانن فۆرمی پێشکەشکردنی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست پڕ بکەنەوە.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن بۆ ئه‌و دامه‌زراندنه‌، ده‌توانن داواكارییه‌كانیان له‌ رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، كه‌ له‌ رۆژی 1ـی ئاب تاوه‌كو 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023 پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێده‌كات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنیشی دیاریكراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی فۆڕمه‌كه‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت دانیشتووی پارێزگای هه‌ولێر بێت و لەلایەن لەدایکبووانی 1/8/1979 بەسەرەوە پڕ دەکرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها لە یەک خێزان تەنیا یەک کەس مافی دامەزراندی هەیە و دەرچووانی خوێندنی ساڵی2022 – 2023 ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن بە پێچەوانەوە پەراوێز دەخرێن.

بۆ پێشكه‌شكردنی فۆڕمی دامەزراندن ئێرە کلیک بكه‌