پشتیوان سادق، ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ئەرێنی بوو.
پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی، دەڵێت: ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی باش لە نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بووە.
هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بووە کە ئەمڕۆ دوا وادە بوو بۆ تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتی.