پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

به‌هۆی كۆچی دوایی ته‌ها سۆفی گه‌زنه‌یی باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ته‌ها سۆفی عه‌لی گه‌زنه‌یی، باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، “پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی تەها سۆفی عەلی گەزنەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو تەها سۆفی عەلی گەزنەیی،

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (تەها سۆفی عەلی گەزنەیی) برا گەورەی خوالێخۆشبوو فەرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هەولێرمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین، و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە یەزدانی دلۆڤان داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو (تەها سۆفی) بخاتە بەر سۆز و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

إنا لله وإنا إليه راجعون

بارەگای بارزانی