پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی تەها سۆفی برای رەوانشاد د. فەرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد و گوتی: خوای مەزن و میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت. 

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو تەها سۆفی، برای رەوانشاد د.فەرسەت سۆفی-م بیست.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت. 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان