سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە تەمەر ڕەمەزان دەکات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی تەمموزی ۲٠۲۳ سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیی لە بەڕێز تەمەر ڕەمەزان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (میرەڤان ئەیوب ڕەمەزان)ـی برازای و، هاوخەمیی خۆی پێ ڕاگەیاند.