دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان بڕیارێكی له‌باره‌ی نرخی به‌نزینه‌وه‌ ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ بڕیارێكی نوێدا ڕێگه‌ی بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان كرده‌وه‌ به‌نزین هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كوالێتییه‌كه‌ی باش بێت.

ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ نووسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان (به‌ وه‌كاله‌ت) واژوو كراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاردرا بە ڕەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ “له‌به‌رامبه‌ریشدا رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت”.

ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: