وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازان داوا دەکەن “چای رۆیاڵی مەلەکی” لە بازاڕ بکشێندرێتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان – بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی، بە نووسراویان ژمارە (16132) کە ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە و سەربەخۆکانی کوردستانی کردووە، کە تێیدا هاتووە، “پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا چای “رۆیاڵی مەلەکی” لە گشت مارکێت و بازاڕەکان بکشێندرێتەوە”

هاوکات لە نووسراوەکەی وەزراەتی تەندروستی ئاماژە بەوەکراوە، پیویستە چای “رۆیاڵی مەلەکی” لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دابەشکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کوردستان (KMCA) هاوردە بکرێت و تەنیا لە دەرمانخانەکان و لەژێر رێنمایی پزیشک بدرێت بە هاووڵاتییان.

لەلایەکی دیکەوە سەندیکای دەرمانسازانی کوردستانیش پاڵپشت بە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی گشتاندنی کردووە بۆ گشت دەرمانخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەمان مەبەست.

چای رۆیاڵی مەلەکی، جۆرێکی تێکەڵەی چا و قاوەیە، بەمەستی دابەزاندنی کێش بەکاردەهێندرێت.