سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 3 ملیار دینار دا، بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە سنووری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 3 ملیار دینار دا، بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە سنووری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 07ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێناو دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 3 ملیار و 11 ملیۆن دینار دا، بەمەبەستی دروستکردنی چەند پڕۆژەیەکی ئاو لە پارێزگای دهۆک.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بە پڕۆژەکانیش کراون، کە بریتین لە پڕۆژەی ئاوی دهۆک، پڕۆژەی ئاوی دەوروبەری دهۆک و پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ.