بە گوژمەی ٢١ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دینار، چەند پرۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێن، کە بریتین لە قیرتاوکردنی چەند شەقام و گەڕەکێکی سنوورەكە.
گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: “لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو گەڕەک و کۆڵانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە تایبەت گەڕەکە هەژارنشینەکان قیرتاو دەکرێن”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاشیگەیاند: ”سەرەڕای هەموو قەیرانەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری