دوای پەیوەندی هەردوو سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “لە ئەنجامی پەیوەندی هەردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات”.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 26/7/2023، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچە دەچێتەوە بەغدا.
گوتیشی: “لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق درێژە بە کۆبوونەوەکانمان دەدەین، بەو ئامانجەی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق و مووچەی مووچەخۆران بگەینە رێککەوتن”.
هەفتەی رابردووش شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆمەڵێک کۆبوونەوە و دیداریان ئەنجامدا.
پێشتر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەغدا، شاندی حکومەتی عێراق داوایان کردووە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن و لەبارەی چەند خاڵێک بەرچاو روونی زیاتری پێدەدەن، دواتر درێژە بە گفتوگۆکان دەدەن