ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 07ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: تیمەکانمان توانیان دەست بەسەر چەند کۆگایەکدا بگرن کە کەلوپەلی ماوەبەسەرچووی تێدا هەڵگیرابوو.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بە بڕ و جۆری کەلوپەلەبەسەرچووەکاندا کردووە بەمشێوەیە:-
– دەست بەسەرداگرتنی بڕی 252 كارتۆن (تامی نێرگەلە)ـی جۆراوجۆر.
٢-دەست بەسەرداگرتنی 250 فەردەی خوێی ماوەبەسەرچوودا،كە پێنج تەن خوێیان تێدابوو.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە سەرجەم کاڵا ماوەبەسەرچووەکان لەلایەن لێژنەی پەیوەندیدارەوە لەنێوبران.