چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئەو تۆمەتبارەی لە قەزای پێنجوێن بە چەقۆ کەسێکی کوشتبوو دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو گەنجێک لە قەزای پێنجوێن کوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێ كرد بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار.

ڕاشیگەیاند: سه‌رئه‌نجام‌ و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێک لەسەر دۆسییەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بەشی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت، هەرەها دەستیش بەسەر ئەو چەقۆیەدا گیرا کە لەتاوانەکەدا بەکارهێنرابوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبار (ک. ن. ع) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.