بڕیارەکانی حکوومەتی هەرێم کاریگەریی ئەرێنیان کردووەتە سەر کەرتی کشتوکاڵ

هەرێمی كوردستان، زەوییەكی كشتوكاڵی زۆری هەیە و هەر لە كۆنەوە جوتیارانی كوردستان بە زۆری كاریان لەسەر چاندنی گەنم كردووە. لە ڕابردوودا، جوتیارانی كوردستان زیاتر چاویان لە بەغدا بوو بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان، بەڵام حکوومەتی هەرێم هەوڵیدا ئەم بەبازاڕكردنی گەنمە بە شێوەیەكی سیستماتیك و لە ڕێگەی خودی حكوومەت و بە ڕێگەی جیاواز بكرێت.

هەر بۆیەشە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی بە جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی گەورە و ژێرخانی كرد. بۆ ئەم مەبەستەش چەندین سایلۆی گەورە كرایەوە. هەمەجۆركردنی بەرهەمی نێوخۆیی و پشتبەستن بە كەرتی كشتوكاڵ كرایە بنەما و وەبەرهێنان تیایدا لە (1.8%) بەرز بووەوە بۆ سەرووی (8%).
لە کاتێکی کەمدا گەورەترین پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران بنیات نرا و بەمەش كوردستان بووە خاوەنی ٨ سایلۆ و 27 پەنكەر بە تواناى وەرگرتنى (841) هەزار تەن گەنم. حكوومەت بەمەشەوە نەوەستا بەڵكو دەستی بە دروستكردنی بازاڕی نێودەوڵەتی كۆد بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی كشتوكاڵی جوتیارانی كوردستان و هەنار وەك یەكەم بەرهەم هەناردەی دەرەوە كرا و بەم نزیكانەش ترێ و هەنگوین و سێوی بەرواری هەناردە دەكرێت.

بەرهەمی گەنمی چێنراو:
بەرهەمی گەنم بە هۆی پرۆژەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ساڵ بە ساڵ زیادی كرد و بە بازاڕكردنەكەش لە زیادبووندا بوو. بۆیە دەكرێت دابەشكارییەكە بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
ساڵی 2017: بڕی بەرهەم: 100 تەن بووە و 100 جوتیار لێی سوودمەند بووە.
ساڵی 2018: بڕی بەرهەم: 550 تەن بووە و 650 جوتیار لێی سوودمەند بووە.
ساڵی 2019: بڕی بەرهەم: 2.172 تەن بووە و 1.279 جوتیار لێی سوودمەند بووە.
ساڵی 2020: بڕی بەرهەم: 1،718 تەن بووە و 1،205 جوتیار لێی سوودمەند بووە.
ساڵی 2021: بڕی بەرهەم: 5،192 تەن بووە و 3،930 جوتیار لێی سوودمەند بووە.
ساڵی 2022: بڕی بەرهەم: 6،520 تەن بووە و 4،188 جوتیار لێی سوودمەند بووە.
ساڵی 2023: بڕی (2،730،777) دۆنم زەوی بە گەنم چێنراوە كە بە بەراود لەگەڵ ساڵی 2022 كە (2،599،580) زەوی چێنراوە، (131،197) زیاتر بووە.

بەرهەمی گەنمی وەرگیراو:
چاندنی گەنم لە لایەن جوتیارانی كوردستانەوە ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر بوو. بۆ نموونە گەنمی بەرهەمهێنراوی ساڵی 2023 بە بەراورد لەگەڵ گەنمی بەرهەمهێنراوی ساڵی 2018، 12 جاران زیاتر بووە. بە زیادبونی گەنمی چێنراو، بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانیش بە هۆی پرۆژەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ساڵ بە ساڵ زیادی كرد كە دەكرێت بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری بكەین:
ساڵی 2019: بڕی گەنمی وەرگیراو بریتی بووە لە (351,488) تەن
ساڵی 2020: بڕی گەنمی وەرگیراو بریتی بووە لە (389,745) تەن
ساڵی 2021: بڕی گەنمی وەرگیراو بریتی بووە لە (125,483) تەن
ساڵی 2022: بڕی گەنمی وەرگیراو بریتی بووە لە (322,386) تەن
ساڵی 2023: بڕی گەنمی وەرگیراو تا ڕێكەوتی 8/7/2023 بریتی بووە لە (447,488337 تەن

بەرهەمهێنانی بنەتۆوی گەنم:
پێشتر بنەتۆوی گەنمی باش بۆ ئەوەی بەرهەمی باشی هەبێت بۆ جوتیاران، لە دەرەوەی كوردستان هاوردە دەكرا، بەڵام حکوومەتی هەرێم كاری لەسەر دامەزراندنی ناوەندێكی تایبەت کرد، بە بەرهەمهێنانی بنەتۆو. بووە هۆی ئەوەی كە هاوردەكردنی بنەتۆو زۆر كەم ببێتەوە و بەمەش هەم سەرمایەكە نەچووە دەرەوەی هەرێمی كوردستان و هەمیش بنەتۆی باش بەرهەم هێنرا كە لەگەڵ دۆخی كەش و هەوای كوردستان بگونجێت.
ڕێژەی بنەتۆوی بەرهەمهاتوو بە گشتی لە چوار ساڵ (15،762) تەن بووە كە (10،405) جووتیار لێی سوودمەند بوونە.
ڕێژەی دابەشبوونەكەش بە پێی ساڵەمان بەم شێوەیەیە:
سأڵی 2019: بڕی بنەتۆوی بەرهەمهاتوو (2،170) تەن بووە و بە هۆیەوە (1،082) جوتیار لێی سوودمەند بووە.
سأڵی 2020: بڕی بنەتۆوی بەرهەمهاتوو (1،678) تەن بووە و بە هۆیەوە (1،205) جوتیار لێی سوودمەند بووە.
سأڵی 2021: بڕی بنەتۆوی بەرهەمهاتوو (5،393) تەن بووە و بە هۆیەوە (3،930) جوتیار لێی سوودمەند بووە.
سأڵی 2022: بڕی بنەتۆوی بەرهەمهاتوو (6،520) تەن بووە و بە هۆیەوە (4،188) جوتیار لێی سوودمەند بووە.