پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى7ى2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، له ناوچه‌شاخاویییه‌كانیش په‌ڵه هه‌ورده‌بێت و له‌كاتی ئێواره‌شدا ئه‌گه‌ری تۆزێكی سووك هه‌یه له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه به 1 تا 3 پله‌ی سیلیزی به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 42 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى.