شاندێکی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی كرد و لەبارەی کردنەوەی دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گفتوگۆیان كردووه، له‌وباره‌یه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه نوێیه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران پێشده‌خات.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 23ـی ته‌ممووزی 2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌موو په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ده‌بیته هۆكاری به‌ره‌وپێشبردنی جووڵه‌ی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولادا و ئاستی داهاتی نێوان هه‌ردوولا به‌رز ده‌كاته‌وه، هاوكات ئاسانكارییه‌كی زیاتر له بواری بازرگانیدا پێشكه‌ش به بازرگانانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كاته‌وه وه‌ك وڵاتێكی دراوسێی و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رجه‌م ئاست و بواره‌كاندا سوودی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت، گوتیشی، كردنه‌وه‌ی مه‌رزی كێله‌شین له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
پارێزگار سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه نوێیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت و جووڵه و چالاكییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كانی گه‌شتیاری، بازرگانی، ئابووری، كولتووری و ئه‌كادیمی له رێگه‌ی ئه‌و مه‌رزه‌وه به ئاستێكی به‌رز ده‌گه‌ن و به سوودی هه‌ردوولا ته‌واو بن.
هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو تیشكی خسته ئه‌وه‌ی بڕیار دراوه دیداری سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجام بدرێت، هاوكات شاندێكی گه‌شتوگوزاری ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی بواری گه‌شتیاری له‌نێوان هه‌ردوولادا كۆده‌بێته‌وه. روونیشیكرده‌وه، كه هه‌ردوولا رێككه‌وتوون كه جووڵه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، جگه له لایه‌نی وشكانی، لایه‌نی ئاسمانیش بگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته راسته‌وخۆكانی نێوان هه‌ولێر و ورمێ.
بەیانی ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه 23ـی ته‌ممووزی 2023) شاندێکی کۆماری ئێسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی محەممەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ سەردانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانی کرد و لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە پێشوازی لێ‌کرا و دواتر به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه.
یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لەبارەوە كرا، دەروازەی نێودەوڵەتی کێلەشین بوو، کە دەکەوێتە سنووری قەزای سیدەکان، هەروەها قسە لەسەر دەروازەیەکی دیکەی سنووری كرا کە لەو دەڤەرە ده‌کرێتەوە، ئەمەش دەبێتە دووەم دەروازەی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە دیاریکراویش هەردوو دەروازە سنوورییەکە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبن.
یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی ئەمڕۆ لە دیداری نێوان شاندی پارێزگای ورمێ لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هاتنی سەردانیکەرانی شیعەمەزهەبی ئێرانی بوو لەرێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان کە له‌وێوه دەچنە شارەکانی نەجەف و کەربەلا.
هاوكات هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە پەیامنێری کوردستان24ـی گوت، “لە دوایین سەردانمان بۆ کۆماری ئێسلامی ئێران، بە یاوەری پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی ئێران لەسەر 20 خاڵ رێککەوتین و، بەگوێرەی خاڵێکی لێکتێگەیشتنەکە، دەبێت کۆبوونەوەی مەیدانی لە دەروازە سنوورییەکان بکرێت بە مەبەستی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە”.
هەڵگورد شێخ نەجیب دەڵێت، سەردانەکەی شاندی کۆماری ئێسلامی ئێران بۆ سەردانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، بە مەبەستی تاوتوێکردنی جێبەجکردنی ئەو 20 خاڵە “بە شێوەی مەیدانی” بووە و هاوکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێش و گرفتانەی دێنە بەردەم جێبەجێکردنی خاڵەکان.
بەگوتەی هەڵگورد شێخ نەجیب، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، پارێزگاری ورمێ پێی راگەیاندوون، “هەرچەندە رێککەوتنە 20 خاڵییەکە واژووی لەسەر نەکراوە، بەڵام زۆرینەی خاڵەکانی چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.” ئاماژەی بەوەش دا، بڕیاردراوە هەر سێ مانگ جارێک کۆبوونەوەی لەم شێوەیە بکرێت، بۆ ئەوەی بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی خاڵەکان نەهێڵدرێن.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژە بەوە دەدات، لە سەردانی رابردوویاندا بۆ کۆماری ئێسلامی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی کردنەوەی دەروازەی کێڵەشینیان لە سنووری سیدەکان کردووە و هەمان بابەت تەوەری دووەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان بووە لەگەڵ شاندەکەی کۆماری ئێسلامی ئێران.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران روونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو کێشە و بەربەستانە کرا کە رێگرن لە بەردەم کردنەوەی دەروازەی سنووری کێڵەشین لەگەڵ کۆماری ئێسلامی ئێران. ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە لە ڕووی رێگا و بانەوە دەستمان بە پڕۆژەکە کردووە و گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر باش، بەڵام کێشەی ئەمنی لەم سنوورە هەیە، دەمانەوێت لەگەڵ میوانانمان لە کۆماری ئێسلامی تاوتوێی بکەین بۆ ئەوەی بتوانین چۆن کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیە بکەین. کردنەوەی ئەم دەروازەیە ئامانجێکی سەرەکییە بۆ هەردوو حکومەتی ئێران و هەرێمی کوردستان”.