چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی7ی2023″ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: پاش ئه‌وه‌ی له‌پڕۆژه‌ی یه‌كتربڕی باخی به‌ختیاری به‌ئاراسته‌ی ناوشاری سلێمانی كاری بڕین (قشت)كردن بۆ به‌شێك له‌قیری شه‌قامه‌ جێگره‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدرا، پڕۆسه‌ی قیرتاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ ده‌ستیپێكردووه‌‌و به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ ئاراسته‌ی هاتن بۆ ناوشار بووه‌ته‌ یه‌ك لاین‌و قه‌ره‌باڵغی‌و لۆدێكی زۆری هاتوچۆ دروست بووه‌ له‌و شوێنه‌دا. 
‎هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: داواكارین له‌شۆفێران كارێكی گرنگیان نه‌بێت، ئه‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌ به‌كارنه‌هێنن‌و ده‌توانن بۆ گه‌یشتن به‌ناوشاری سلێمانی، شه‌قامه‌كانی سنووری قوله‌ڕه‌یسی به‌كاربهێنن.