لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێردا ئاماژە بە ئەوە دراوە، ئەمڕۆ شەممە 2023/7/22 ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە یاوەری کارزان عەبدولهادی جێگری سەرۆکی شارەوانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەرایەتی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان و بەڕێوەبەری پارکی سامی عەبدولرەحمان و سەرۆکی بەشی هونەری کۆ بۆووە.
ئەوەش خراوەتە روو كە ئامانج لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکردنی دۆزینەوەی میکانیزمی جێبەجێ کردنی راسپاردەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بوو بۆ زیاد کردنی ھەلی کارکردن هەروەها داڕشتنی چەندین پلان و پێشنیار و هەنگاوی نوێ بوون بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پێشخستنی ئاوەدانی زیاتر و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی جوانتر بۆ شاری هەولێر.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “لە گرنگترین گفتوگۆی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر جێ بەجێکردنی پلانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و راسپاردەی سەرۆکی حکوومەت بە زیادکردنی دەرفەتی ھەلی کارکردن بۆ گەنجان بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر بریاری دا بە دابینکردنی دانانی چەندین کابینە کە کۆی گشتی لە 150 کابینە زیاتر دەبێت کە لە سنووری ھەر شارەوانییەک 10-20 کابینە دادەنرێت وە لە رێگای زیاد کردنی ئاشکرا کە ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ بژێوی چەندین خێزان لە ھەولێر وە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی ئەو ھەفتەیە ئەو پلانە گفتووگۆی لەسەر دەکرێت، ھەروەھا رێکخستنی دەرخستەکان بۆ کارو پڕۆژەکان و نۆژەنکردنەوەی پاڕک و باخچەکانی گەڕەکەکان و هەروەها کەمکردنەوەی زبڵ و خاشاک و فڕێدانی پاشماوەکان لە شۆستە و شەقامەکاندا،” هاوکات لەو بوارەشدا پێکهێنانی چەند لیژنەیەک تاوتوێ کرا.”