دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە دزی لێكرابوو لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .

ئەمڕۆ شەممە 22-7-2023، پۆلیسی سلێمانی بلاویکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەیدا دزی لێكراوەو بڕی حەوت ملیۆن دینار و حەوت هەزارو 100 دۆلارو 15 ملیۆن تمەنی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن ، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و بڕێك لەو پارە  دزراوەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بەپارەی دزیكردنەكە كڕیبوویان .

هەروەها پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :د،ع،م لەدایكبووی 2002، ب،ح،أ لەدایكبووی 2000، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانێكی تری دزیكردندا لەگەڕەكی كوردسات كە بڕی 45 ملیۆن دیناریان دزیبوو .