کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییەکانی ڕەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی یەکشەم راگەیەندرا. 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند”ئەمڕۆ شەممە 22- 7- 2023، ئاسمانی پارێزگاکان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو. 
هەروەها ئەوەشی خراوەتەڕوو کە سبەی یەک شەممە 23-7-2023، ئاسمانی پارێزگاکان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 43
گەرمیان : 48.

لەلایەكی دیكەوە دەستەی كەشناسی عێراق ئەمڕۆ شەممە پێشبینی كردووە كە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوەو لە پارێزگای بەسرە دەگاتە 50 پلە.