چوار تۆمەتبار به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن دەستگیركران.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ی7ی2023،پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییە سكاڵایان تۆماركرد كە لەباخەكانیان لەسنوری ناحیه‌ی‌ سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنورەكه‌، چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت‌.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،لەكاتی پشكنینی شوێنی یەكێك لەتۆمەتبارەكان كە دانی ناوە بەزیاتر لە 20 تاوانی دزیكردندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی دزراودا.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران:
ق،ع،ع لەدایكبووی 1976
ه،ع،ع لەدایكبووی 1989
أ،ع،ع لەدایكبووی 1984
ڕ،ع،ع لەدایكبووی 2000
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە