وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی قوتابییانی له‌نێوان زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند: لە گشتاندنێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت ئامادەکراوە و ئیمزاى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاراستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا ئەوە هاتووە كه لە ڕێکەوتى (2023/7/23) تاکو (2023/8/31) پرۆسەى گواستنەوە بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت.
قوتابییان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانن مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی قوتابییانی له‌نێوان زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان بخوێننه‌وه:-