ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەممووزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سـباستـیان لیکۆرنو وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی جیهان و ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا، جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا کرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەکانی داعش و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.