چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

به‌‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی ناحییه‌ی هه‌ریر ده‌كرێت به‌‌ قه‌زا

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا سنووری هه‌ردوو ناحییه‌ی هه‌ریر و باسرمه‌ بكرێت به‌ قه‌زا و به‌م نزیكانه‌ش ڕێكاره‌ ئیداری و یاساییه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كرێت.

پارێزگاری هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەپێناو خزمەتکردنى زیاتر هاووڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کاروبارە ئیداریی و کارگێڕییەکانى هاووڵاتییان لە فەرمانگاکان، دوابەدوای بڕیاری زیادکردنی قەزاکانی “پیرمام، عەنکاوە، قوشتەپە” لە سنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا سنووری هەردوو ناحییەى هەریر و باسرمەش بکرێت بە قەزا.

پارێزگای هه‌ولێر بڵاویشی كرده‌وه‌: بم نزیکانە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکانی به‌ قه‌زاكردنی ناحییه‌ی هه‌ریر بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان دەست پێ ده‌كرێت.