دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی کۆچی

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی كۆچی بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:  
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی 1445ی کۆچی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و هەموو جیهان دەکەم.
لە سەری ساڵی نوێی کۆچیدا هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

مسعود بارزانی
1ی موحەرەمی 1445ی کۆچی
19ی تەمموزی 2023