دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ڕۆژنامەی لۆ فیگارۆی فەرەنسی: پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و کوردستان دەخریتە بەرباس

بڕیارەئەمڕۆ چوارشەممە، سێباستیان لیکۆرۆنۆ، وەزیری بەرگریی فەرەنسا بگاتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرکردەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، سەردانەکەی ئامانج لێی بەدواداچوون و دوایین زانیاری شەڕی داعش و بەسەر کردنەوەی هێزەکانیەتی لە عێراق.

ڕۆژنامەی لۆ فیگارۆی فەرەنسی، لەبارەی سەردانەکەی وەزیرە فەرەنسییەکە و گەشتەکەی بۆ وڵاتانی قەتەر، عێراق، هەروەها هەرێمی کوردستان،ڕای گەیاندووە، وەزیرەکەی فەرەنسادوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین پرس تاوتوێ دەکات، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، شەڕی دژی تیرۆر و ئەرکی سەربازانی فەرەنسا و ڕاوێژکارانی لە شەڕی دژی داعش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی لۆکۆرنۆ دەبێت.
لۆ فیگارۆ لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریڕایگەیاندووە لۆکۆرنۆ لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و کوردستان، هەروەهاڕۆڵی فەرەنسا لە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات .
بەپێی زانیارییەکان، لیکۆرنۆ بڕیارە لەگەڵڕاوێژکارانی فەەنسا لە عێراق کۆببێتەوە، کە لە چوارچێوەی ئەرکی ناتۆ لە عێراقن و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکەن، ئامانجی سەردانەکە تاوتوێکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکان، هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکە دەبێت .
هەولێر و پاریس پەیوەندی کولتووری، سیاسی و بازرگانی بەهێزیان هەیە، هەولێر و پاریس پێش ماوەیەک بوونە دەستەخوشک، جگە لەوەش لە ئاستی سەربازیدا فەرەنساڕۆڵی چالاکی هەبوو لەڕاهێنان و پێدانی چەک بە پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، هاوکات لەگەڵ ئەوەش لە ماوەی ساڵانیرابردوودا دوو سەرۆکی فەرەنسا، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئێستای فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
لە سەردانەکانیان هەڵوێستی دۆستانەی فەرەنسایان دووپات کردەوە لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکاندا، ئاماژەشیان بە گرنگیی كاركردن و هەماهەنگیکردن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق بەگشتی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانهەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق .
لەم سەردانەی وەزیری بەرگریشدا، جگە لە پرسی داعش و مەترسییە ئاساییشیەکان لە ناوچەکە و عێراق، چەند پرسێکی تایبەتی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.